Dubai

دکتۆر عەبدوڵڵا زەندی

پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و خاوەنی فلۆشیپی نەشتەرگەرییە کەمهێرشەکان و نەشتەگەریی قەڵەوی لە وڵاتی بەریتانیا
بایۆگرافیای دکتۆر عەبدوڵڵا زەندی

دکتۆر زەندی باشتر بناسە!

فراوانیی ئەزموون و ژمارەی نەشتەرگەرییەکان مایەی لێزانی و لێهاتووییە و نەشتەرگەریی بێ‌لێکەوتە پیشاندەری ئاستی بەرپرسیارەتیی پزیشک بۆ نەخۆشەکەیەتی. دکتۆر عەبدوڵڵا زەندی، لەدایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خاوەنی ٢٤ ساڵ ئەزموون لە بوارە جۆربەجۆرەکانی نەشتەرگەریی قەڵەوییە. دکتۆر زەندی بە گوێرەی ئەناتۆمی و ژێنێتیکی هەر تاکێک لە ئەپدەیتترین کەرستە ئەمریکیەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ نەشتەرگەری، تا بەم چەشنە جگەلە پاراستنی تەندروستیی نەخۆشەکەی، لێکەوتەکانی نەشتەرگەریش لە نزمترین ئاستدا بێت.

نەشتەرگەریی سەرکەوتووانە
0 +
نەشتەرگەریی قەڵەوی
0 +
ئەزموونی کارکردن
0 +

نموونەی ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجام دراون

Play Video
پسپۆڕیی سەرەکیی دکتۆر زەندی

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە، یا هەمان نەشتەگەریی چکۆلەکردنەوەی گەدە، جۆرێکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەریی ناسراو بە باریاتریک کە بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی و زیادیی کێش بەکار دەهێنرێت.

لەم میتۆدەدا، بەگشتی ٧٠ بۆ ٨٠ لەسەدی بارستی گەدە بە نەشتەرگەری هەڵدەگیرێت و پاژێک بە بیچمی مۆز لە کۆی گەدە دەمێنێتەوە.

ئینفۆگرافیای ڕێنوێن بۆ نەخۆشان

چین ئەو خاڵانەی دەبێ پێش سەردانی پزیشک بیزانین؟

نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش کە بە نەشتەرگەری قەڵەوی(باریاتریک) یان مێتابۆلیکیش ناودێر دەکرێت، وەک چارەسەر بۆ کەسانی قەڵەو و یەکجار قەڵەو بەکار دەهێنرێت.

ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی کێش، هەروەها دەشێت بۆ چاک‌بوونەوەی گەلێک نەخۆشینی پەیوەندیدار لەگەڵ قەڵەوی، بریتی لە شەکرەی جۆری دوو، زەختی زۆری خوێن، چەوریی زۆر، سەندرۆمی مێتابولیک، ئازاری کەمەر و جومگەکان سوودبەخش بێت.

بەڵام شایانی سەرنجە کە نەشتەرگەریی قەڵەوی نەشتەرگەرییەکی ماژۆر(گەورە)ە و لە زۆربەی کەسەکاندا تەنیا دەبێ لەدوای هەوڵ‌دان بۆ دابەزاندنی کێش بە وەرزش و پارێزی خۆراکی ڕەچاو بکرێت.

بەراوردی BMI

دۆخی تەندروستیتان چۆنە؟

(BMI)لێرەدا بە تۆمارکردنی باڵا و کێشی خۆت، دەتوانیت دەرخەری کۆمایی جەستەت حیساب بکەی و لە ڕووی ئەم وێنەی پاڵدەسەوە دۆخی تەندروستیت دیاری بکەی.

زانیاریی زیاتر
پرسیارە زۆرەکان

نەخۆشەکان زۆرتر چ پرسیارگەلێک دەکەن؟

دوای نەشتەرگەری پرۆگرامێک بۆ خواردن پێشکەشتان دەکرێت کە پێویستە جێبەجێی بکەن

ئەم پرۆگرامە لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازە، بەڵام شێوازێکی گشتیی هەیە بریتی لەم خاڵانەی خوارەوە:

  • ڕۆژانی سەرەتایی: خواردنی ئاو و تراوەکان(وەک سوپی تراو)
  • ٤ حەفتەی یەکەم: خۆراکی سووک و ئاوەکی (وەک ماست یان خۆراکی شل و وردکراو:پوورە)
  • حەفتەی ٤ هەتا ٦: خۆراکە شلەکان (وەک پوورەی هێرەڵماسی)

حەفتەی ٦ بەولاوە: بە هێمنی بگەڕێنەوە سەر خۆراک‌گەلی ئاسایی و تەندرست

هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش دەتوانن بە ڕادەیەکی بەرچاو کێش داببەزێنن، بەڵام هەریەکەو سوود و زیانی خۆی هەیە؛ بۆ وێنە:

  • بەگشتی دابەزینی کێش دوای نەشتەرگەری بە جۆری بای‌پەس یان سڵیڤ‌گەسترۆکتۆمی، خێراتر ڕوو دەدا لە هی باندینگی گەدە.
  • بۆ دابەزاندنی کێش خەڵک زۆرتر وازی لە جۆری بای‌پەس و سڵیڤ‌گەسترۆکتۆمییە لەچاو باندینگی گەدە.
  • لەڕووی لێکەوتەوە، بەگشتی جۆرەکانی بای‌پەس و سڵیڤ‌گەسترۆکتۆمی هەڕەشەدارترن
  • باندە بەکارهێنراوەکان لە گەدەدا شیاوی لابردنن بێتو کێشەی جیدی ڕوو بدات، دەکرێ نەشتەرگەریەکە وەربگێڕدرێتەوە.

ئەگەر تەماتانە بۆ دابەزینی کێش نەشتەرگەری بکەن، لەگەڵ نەشتەرگەرەکەتان سەبارەت بە تەکنیکە جۆراوجۆرەکان گفتگۆ بکەن، بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی بە ئێوە دەکەوێت

بەراوردکردنەکان بریتی دەبن لەم خاڵانەی خوارەوە:

  • تەندروستیی فیزیکی لەڕێگای تاقیکردنەوەی خوێن، وێنە گرتن و سەرنجدان بە سیستەمی خۆراکی و عادەتەکانی خواردن
  • تەندروتستیی دەروونی؛ وەک پرسیارکردن لەبارەی پاڵنەرەکان، ئەو چاوەڕوانیەی لە نەشتەرگەری دەیکەن و ئەوەی ئایا ئامادەیی دەروونیتان هەیە یان نا. ئەم بەراوردکارییە بۆ ئەوەیە بزانین گەلۆ دوای نەشتەرگەری دەتوانن گۆڕانکارییە پێویستەکانی بواری ستایلی ژیان بگونجێنن؟

لەوانەیە پێشنیاری پارێزی خۆراکی یان کۆنترۆلی کالەریتان پێ بکرێ بۆ چەند حەفتەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تا بەم چەشنە قەبارەی جەرگتان بچووک بێتەوە. ئەمە دەتوانێت نەشتەرگەریی ئێوە ئاسانتر و کەمڕیسکتر بکات

بەگشتی بە خانمان پێشنیار دەکرێت لە قۆناغی دابەزینی بەرچاوی کێش واتە ١٢ تا ١٨ مانگ دوای نەشتەرگەری خۆ لە سکپڕبوون بپارێزن.

هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەشتەرگەریی دابەزینی کێش دەتوانێ کار بکاتە سەر ئاستی ڤیتامینەکان و کانزا. ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا ئاستی ئەم ماکانە لە جەستەتاندا کەم بێت، مەترسی هەیە بۆ زیان گەیشتن بە منداڵەکەتان.

وا باشە:

  • تا کاتێک دووگیان‌بوون جێ‌متمانە نییە، لە ڕێگری کەڵک وەربگرن. دەربارەی باشترین جۆری ڕێگری پرس بە پزیشکەکەتان بکەن، چون هێندێک لە شێوازەکانی ڕێگری بۆ ئەو ژنانەی نەشتەرگەریی دابەزینی کێشیان ئەنجام داوە گونجاو نین(وەک حەپ و ئەمپولی دژی سکپڕبوون).
  • ئەگەر خێرا دوای نەشتەرگەری دووگیان بوون، یان لە هەر قۆناغێکی دوای نەشتەر تەماتان بوو دووگیان بن، لەگەڵ پزیشکەکەتان قسە بکەن. ئەوان دەتوانن ئاستی ڤیتامین و کانزای ئێوە بپشکنن و لەبارەی بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکیەکان ڕێنماییتان پێ بدەن(سەبارەت بە ڤیتامینەکان و سیستەمی خۆراکیی گونجاو لە ماوەی دووگیانیدا زانیاریی بەدەست بهێنن).
دوایین وتارەکان

هەڵبژاردەی باشترین وتارەکانی دکتۆر زەندی

عرق کرفس برای لاغری
چارەسەری گیایی بۆ دابەزاندنی کێش

چۆنیەتی بەکارهێنانی ئارەقەی کەلەرم بۆ دابەزاندنی کێش

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنانی گیای لاوازکەر وەک ئاوی کەلەرم و ئاوی کەلەرم بووەتە مۆد. بە گەڕانێکی خێرا لە ئینتەرنێتدا بۆت دەردەکەوێت کە چەندین ڕێنمایی

وتارەکە بخوێنەوە
کینوا برای لاغری
چارەسەری گیایی بۆ دابەزاندنی کێش

ڕێنماییەکی گشتگیر بۆ پەیوەندی نێوان کینۆا و دابەزاندنی کێش

لەم ڕۆژانەدا زۆربەی ئەو کەسانە بەهۆی شێوازی ژیانی دانیشتن و خۆراکی ناتەندروستەوە کێشیان زیادە و ئەمەش وایان لێدەکات پێشوازی لە شێوازە جیاوازەکانی لاوازکردن بکەن. کینۆا

وتارەکە بخوێنەوە
فۆڕمی تۆماری نۆرە