سیاییی پرسیارە کراوەکان
...
پێشوو
دوایی
...
بۆ زۆر به‌ڕێز دکتۆر زه‌ندی سڵاوێکی گه‌رم, من ته‌مه‌نم ٤١ ساڵه‌ باڵام ١٥٠ cm کێشم ٧٠ کیلۆ ، ئایا پێشنیاری تۆی به‌ڕێز چیه‌ ؟ چونکه‌ به‌ڕاستی زۆر بێزار بوم هه‌موو ڕێگایه‌کی کێش دابه‌زاندنم تاقی کردۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ بێئومێد بووم . ڕێگای من زۆر دوره‌ بۆیه‌ نه‌هاتومه‌ته‌ خزمه‌ت جه‌نابتان . ئه‌گه‌ر بکرێت تێچوونی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌و جۆری نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌م پێ بڵێی وه‌ دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ ده‌مێنیته‌وه‌؟ له‌گه‌ڵ ڕێزو خۆشه‌ویستیم شانیا له‌ کانادا
(ئەم پرسیارە 1 ساڵ لەمەپێش کرا و 1 ساڵ لەمەپێش وەڵامی دراوەتەوە . )
رێز و سڵاو، زۆر بەڕێز و هێژا دوکتور زەندی؛ من لە ساڵی 1386 بۆ جاری دووەم نەشتەرگەری فقەراتم کردووە (L3) ئەڵبەت بە رادەیک فشار لە سەر مۆرەکانم بوو تووشی ئیفلیجی بووم . ئێستا بە هۆی ئەوەی ناتوانم وەرزش بکەم و هێندیک کێشم لە سەرەوەی نەختێکیش نەوسنم ناتوانم زۆر لە خواردن خۆم بپاریزم ئەمەوێ رێگەچارەیەکی گونجاوم بۆ دیاری بکەێت بۆ ئەوەی کێشم دابەزی.( کێشم 105 کیلوگرام ، بەرزی باڵایشم 178 سانتیمتر)ە .
(ئەم پرسیارە 2 ساڵ لەمەپێش کرا و 1 ساڵ لەمەپێش وەڵامی دراوەتەوە . )
...
پێشوو
دوایی
...