گاستریک بایپەس

بای پەسی گەدە
ئەم شێوازەش وەک نەشتەرگەرییەکانی دیکەی قەڵەوی، لە رێگەی لاپاراسکۆپی و بێ برین دروستکردن ئەنجام دەدرێت.
٥-٦دانە تروکار( کەرەستەیەک کە کەرەستەکانی نەشتەرگەری و کامێرا بە ناویدا هاتووچۆ دەکەن) بە پانایی سکدا دادەندرێت. لەم نەشتەرگەرییەدا، گەدە بەسەر دووبەشی بچوکی نزیکەی(٣٠-٥٠ ملم) وگەورەدا دابەش دەکرێت و خواردن دەچێتە ناو بەشە بچووکەکەوە. 
دوای دروستکردنی گەدەی بچووک، ریخۆڵەی بچووکیش بە مەودای ٥٠ سانتی‌مەتر دەردەهێندرێت و وەک لە وێنەکەدا دەبینین بەشیی کۆتایی ریخۆڵە بە گەدەوە دەبەسترێتەوە و خواردن لە رێگەی ئەم متوربەکردنەوە دەچێتە ناو ریخۆڵەی بچووکەوە. وێڕای ئەمە بەشی سەرەتای ریخۆڵە دەبڕدرێت و بە ریخۆڵەیەکەوە دەبەسترێتەوە کە خواردنی پێدا دەڕوات. ئەمە بۆ ئەوەیەزراو بڕژێتە نێو ریخۆڵەوە.
لەم نەشتەرگەرییەدا نەخۆش دەتوانێت خواردنێکی کەم بخوات و وێڕای ئەمە وەرگرتنی خواردنیش تا رادەیەک دەوەستێت. ئەم نەشتەرگەرییە یەکێک لە نەشتەرگەرییە کاریگەرەکانی دابەزاندنی کێشە و بەرژەنگەکان(عوارض)ی قەڵەوی بە رێژەیەکی زۆر لادەبات و وەرنەگرتنی هێندێک لە ڤیتامینەکان لەلایەن لەشەوە لە بەرژەنگە نەخوازراوەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیە کە پێویستە دوای نەشتەرگەری نەخۆش بیانخوات. ئەگەر نەخۆش ئەم ڤیتامینانە بخوات تووشی زیانێکی ئەوتۆ نابێت.


کاتی بڵاو بوونەوە: شنبه 21 تير 1393 (5 ساڵ لەمەپێش)
ژمارەی سەردانەکان: ۱۵۸۲