لاپاڕاسکۆپی

لاپاراسکۆپی چییە؟
لاپاراسکۆپی جۆرێک لە  شێوازی نەشتەرگەریی نوێیە کە لەم نەشتەرگەرییەدا بێ ئەوەی سك بکرێتەوە، ناوەوەی سک  و قووڵایی لەگەن بە جوانی دەبینرێت.
لاپاراسکۆپی نزیک بە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر داکەوتووە و کەڵکی لێوەردەگیرێت .
ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە جۆرێک لە دیتنی ناوەوەیە کە بێ کردنەوەی سک، ناوەوەی سک و لەگەن بە ئاشکرا و بە روونی دەبینرێت.
لەم شێوازەدا بە یارمەتی وەرگرتن لە تەلەسکۆپێک کە هەموو شتێک گەورە دەکاتەوە نەشتەرگەر باشتر دەبینێت و لەم رێگەیەوە دەتوانێ نەخۆشییە جوراوجۆرەکان بناسێت و چارەسەریان بکات.
کەسانێک کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ یان هەناسەکێشانیان هەیە نابێت کەڵک لە شێوازی لاپاراسکۆپی وەربگرن.
لایەنە باش و خراپەکانی لاپاراسکۆپی
گرینگترین پرسیار کەلەم بوارەدا بۆ نەخۆشان دێتە پێش، لایەنە باش و خراپەکانی کەڵک وەرگرتن لەم شێوازەیە.  دیارە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە لاپاراسکۆپی هیچ بەرژەنگێکی لێ نەکەوێتەوە و هیچ کێشەیەک بۆ نەخۆشان دروست نەکات، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەریی بە شێوازی کراوەدا بەرژەنگی زۆر کەمتری بەدواوەیە.
بۆ وێنە بەیەکەوە نووسان یەکێک لە کێشەکانی دوای نەشتەرگەری بەشێوازی کراوەیە، بەڵام لە لاپاراسکۆپیدا چونکە سک ناکرێتەوە و ناکەوێتە بەر هەوای دەوروبەر و شانەکانی لەش بەر کەرەستەکانی نەشتەرگەری ناکەون پێکەوەنووسان زۆر کەمترروودەدات.
یەكێک لە سوودەکانی لاپاراسکۆپی بچوک بوونی ئوسکار(جگەی برین)ـە. بۆ وێنەئەگەر نەشتەرگەری داخستنی لوولەکانی رەحەم بە شێوازی نەشتەرگەریی کراوە ئەنجام بدرێت، دەبێ برینەکە بە رادەی حەوت تا هەشت سانتی‌میتر بێت، بەڵام لەم شێوازەدا بە کردنەوەی دوو کونی نیو سانتی‌میتری یان لانی زۆر یەک سانتی‌میتری دەکرێ نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدرێت.
بە سەرنجدان بەوەی کە لە شێوازی لاپاراسکۆپیدا برینی نەشتەرگەری بچوکتر لە برینی نەشتەرگەریی کراوەیە، چاوەڕوان دەکرێت بەرژەنگ و کێشەکان لەم نەشتەرگەرییەدا کەمتر بن.
ئەم بابەتەش لە بواری جوانیی لەشدا بە سودی نەخۆشە و یارمەتیشی دەدات دوای نەشتەرگەری زووتر بگەڕێتەوە سەر ژیانی رۆژانەی و کارە ئاساییەکانی دەست پێبکاتەوە.
ئەگەری هەوکردن و کێماوی بوون لەم شێوازەدا کەمترە. هەروەها لە شێوازی نەشتەرگەریی کراوەدا ناوەوەی سک بە باشیی شێوازی لاپاراسکۆپی رووناک نابێت و چونکە ئەندامەکانی ناوسک کەوتوونەتە سەر یەک رەنگە بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی ناو سک بە باشی نەدیترێن، بەڵام لەشێوازی لاپاراسکۆپیدا ئەم کێشانە لە ئارادا نین.
دیارە دەبێ بڵێین بەڕێکردنی گاز بۆ ناو سک کە لە شێوازی لاپاراسکۆپی دا کەڵکی لێوەردەگیرێت، بۆ هێندێک کەسان مەترسیدارە، لەبەر ئەوە کەسانێک کە بواری نەخۆشییەکانی دڵ یان هەناسەدانیان هەیە، نابێت کەڵک لەم شێوازە وەربگرن.
لاپاراسکۆپی لە چ کاتێکدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت؟
 
بە سەرنجدان بە لایەنە باشەکانی کەڵک وەرگرتن لە لاپاراسکۆپی، رەنگە ئەم پرسیارەتان بۆ بێتە پێش کە کام نەشتەرگەرییەکان دەکرێ بەم شێوازە ئەنجام بدرێن؟
 
لاپاراسکۆپی بۆ هێندێکان رێ‌پێنەدراوە!
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم شێوازە رەنگە بۆ هێندێک کەس و بەتایبەت بۆگیرۆدە بوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کێشە دروست بکات، دەبێ سەبارەت بەمەش بەوردی سەرنج بدرێت.
کەسانێک کە گیرۆدەی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی لوولەی سییەکانن، نابێ کەڵک لەم شێوازە وەربگرن. کە وایە لاپاراسکۆپی بۆکەسانێک کە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان نییە و لەشساخن و لە تەمەنی شیاودان هیچ کێشەیەک ناخوڵقێنێت.
ئەنجام دانی نەشتەرگەری بە شێوازی لاپاراسکۆپی لە تەمەنەکانی سەرووی ٦٠ساڵیدا پەسند نییە. هەڵبەت کەسانێک کە تەما دەگرن کەڵک لەم شێوازە وەربگرن، دەبێ سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن کە لەم بوارەدا خاوەنی ئەزموون و لێزانینە.
پزیشكێک کە نەشتەرگەریی لاپاراسکۆپی ئەنجام دەدات، بێ ئەملاو ئەولا دەبێ خولی تایبەتی دیتبێ و لەم بوارەدا خاوەنی لێهاتوویی پێویست بێت، چونکە ئەم نەشتەرگەرییە پێچەوانەی ئەوەی کە نەخۆش دەحەسێنێتەوە و بە سوودیەتی، بۆ پزیشک کارێکی کەمێک دژوارە.
کاتی بڵاو بوونەوە: شنبه 21 تير 1393 (5 ساڵ لەمەپێش)
ژمارەی سەردانەکان: ۱۵۵۸