سڵیڤ گاسترێکتۆمی

ئەسیلۆگاسترکتۆمی

شێوازی نەشتەرگەریی جێگەی متمانە و کاریگەر لە دابەزاندنی کێش بۆ ئەو نەخۆشانەی لە ژێر مەترسیی زیاتر دان یان ئەو کەسانەی دەیانهەوێت مەترسییەکانی نەشتەرگەریی بەو پەڕیکەمی بگەیەنین، شێوازی گاسترکتۆمی لاپاراسکۆپیکی لوولەییە ( کە گاسترۆکتۆمیی ئەستوونی، گاسترۆکتۆمیی کەوانەیی گەورە، گاسترۆکتۆمیی لێواری(جداری) کەم کردنەوەی قەبارەی گەدە و تەنانەت گاسترۆپلاستی ئەستوونیشی پێ دەگوترێت) شێوازێکی نوێیە کە لە سەرانسەری جیهاندا رۆژبەرۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت.
ئەم شێوازە بە سنووردارکردنی رێژەیخواردن کە بێ بای پەسی ریخۆڵەکان بە (رێگای) دابەزاندنی وەرگرتنی خواردن (خۆراک) لە لایەن لەشەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش.  گاسترکتۆمی ئەسیلو لە ساڵی ٢٠٠٤ بەملاوە وەک یەکێک لە شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی کێش لە هەموو دونیا دا پەرەی سەندووە. لە کەسانێکدا کە BMI نێوان ٣٥تا٤٠یان هەیە ئەم نەشتەرگەرییە جێگەی نەشتەرگەریی باندینگ دەگرێتەوەو بەتایبەت لای کەسانێک کە کێشەی سەرەکیان هەست کردن بە برسیەتیی پەیتاپەیتایە. هەر وەها لای کەسانێک کە BMI زۆر بەرزیان هەیە( لە نێوان ٥٠ تا ٦٠) بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی زۆر لە قۆناخی یەکەمدا نەشتەرگەریی دئۆدنال سوئیج ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوەی لەم نەخۆشانەدا کێش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و BMIـە کەیان گەیشتە ژێر ٥٠، قۆناخی دووەم  کە "دنۆدنال سوئیچ"ـە، ئەنجام دەدرێت.

 
 

[1] - by.pass (مانای وشە بە وشەکەی " ڕێگەی ناسەرەکی "یە و لە پزیشکیدا بە چەشنێک ڕێگەی دروستکراو دەگوترێ کە  برینکار سازی دەدا و ڕێگەی سروشتی – وەک هی دەمارەکان یان هی ڕیخۆڵە – دەور دەداتەوە) . وەرگێڕ . 

 

 

[2] - Duodenal switch :مانای وشە بە وشەکەی " جێبەجێ کردنی دوازدەگرێی " یە و لە پزیشکیدا بە چەشنێک برینکاریی قەڵەوی دەگوترێ کە تێیدا دوازدەگرێ جێبەجێ دەکرێ . وەرگێڕ .

کاتی بڵاو بوونەوە: شنبه 21 تير 1393 (5 ساڵ لەمەپێش)
ژمارەی سەردانەکان: ۱۶۷۲